میدیا جیهانییەکان رایانگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیدا ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە باشوری لوبنان کرایە ئامانج و بەهۆیەوە چەند کەسێک کە ئەندامی گروپەچەکدارەکان بوون گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە باشووری لوبنان ئۆتۆمبێلێکی گروپەچەکدارەکان کرایە ئامانج و بەهۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لە دەستدا.
میدیاکان ئاماژەیان بەوەش
کردووە، '' لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدا دوو ئەندامی گروپێکی چەکداری لوبنانی تێدا بووە و
هەردووکیان لە ئەنجامی هێرشەکە گیانیان لەدەستداوە''.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە شەوی ٧ی
ئەم مانگە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە هێرشێکی ئاسمانیدا ئۆتۆبێلێکی گروپەچەکدارەکانی
لە ناو شاری بەغدا بە ئامانج گرت و بەو هۆیەشەوە دوو ئەندامی باڵای گروپە چەکدارەکان
گیانیان لەدەستدا.
لەبارەی هێرشەکان لە ناوچەکەدا وەزارەتی
بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لەلێپرسینەوە لە هەر کەسێک کە ببێتە هەڕەشە و مەترسی لەبەردەم سەلامەتی هێزەکانیاندا
لە ناوچەکەدا.