شەوی رابردوو لە ئەنجامی چوار بۆردومانی فڕۆکەی نەناسراو بۆسەر ناوچەکانی سنووری دێرەزور شەش ئەندامی گروپە چەکدارەکان گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون، لە هەمان کاتیشدا سێ ناوچەی عێراق بۆردوومانکرا و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانی لەدەستداوە و ١١ کەسیش بریندار بوون.
شەوی رابردوو، ٢ـی شوبات، فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، لە رێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ٨٥ هێرشیان بۆسەر گروپەچەکدارەکان لە خاکی لە سوریا و عێراق ئەنجامداوە بە بەکارهێنانی ١٢٥ مووشەکی جیاواز لە حەوت ناوچەی خاکی عێراق و سوریادا.
لەلایەکی تریشەوە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشەکان
رایگەیاند، لە وەڵامی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکا بە فرمانی ئەو هێرشەکانیان بۆسەر
بارەگای گروپەچەکدارەکان لە خاکی سوریا و عێراق دەستپێکردووە و بەردەوامیش دەبن تا ئەو شوێن و کاتەی خۆیان دیاری دەکەن. وتیشی، "کوشتنی هێزەکانمان باجێکی
قورسی دەبێت و هیچ هەوڵێکیش بۆ دروستکردنی ململانێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نادەین".
لە بەرامبەر لێدوانەکانی ئەمریکا و سەرۆکی ئەمریکادا یەحیا
رەسوڵ وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، بۆردوومانەکانی ئەمریکا لە خاکی
عێراق ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە فراوانتر دەکات و ئاڵۆزییە هەرێمییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
پەلکێشی عێراق دەکات، جگە لەوەی کە بەکارهینانی موشەک و بۆردوومانکردنی چەند
ناوچەیەکی عێراق پێشێلکاری بووە بەرامبەر بە سەروەری خاکی عێراق.
هاوکات، جارێکی دیکە ئەمریکا لە رێی کۆشکی سپیەوە وەڵامی
وتەبیژی هیزە چەکدارەکانی عێراقی دایەوە و وتی، هیچ پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە
خاکی عێراق ئەنجام نەداوە و پێشتریش حکومەتی عێراقیان لە هێرشەکان ئاگادارکردووەتەوە
و بە وردیش ئامانجەکانیان بۆردوومان کردووە لە ماوەی ٣٠ خولەکدا کە چوار بارەگای
چەک و تەقەمەنی بووە لە خاکی سوریا و سێ بارگای تەقەمەنی و چەکیش لە عێراق.
رۆژی ٢٨ـی مانگی رابردوو، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)
رایگەیاند، بنکەیەکی ئەمریکی لەسەر سنووری نێوان ئوردن و سوریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان
کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکی کوژراون و چەند سەربازێکی دیکەیان
بریندار بوون.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردبوو، لە شەوی
رابردوودا لەماوەی ٣٠ خولەکدا ٨٥ هێرشی موشەکیان ئەنجامداوە لە حەوت ناوچەی
جیاوازی سنوری نێوان عێراق و سوریا.
ناوچە بۆردوومان کراوەکانی خاکی سوریا و عێراق؛
خاکی عێراق
خاکی سوریا