PM:05:53:01/02/2024
1224 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ مانگەکانی ئازار و ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١، مانگی ئازار و ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢، مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٣ دەستیپێکردووەتەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ١ـی مانگی شوباتی ٢٠٢٤ دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ دەستیپێکردەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە،
خشتەکە پلە بەرزکردنەوەی مانگەکانی ئازار و ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١،
مانگی ئازار و ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢، مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٣ دەگرێتەوە.
هاوکات، سەرۆکی ئەرکانی
هێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەوە نۆیەمین خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزی
پێشمەرگەی کوردستانە. دەشڵێت، " هەموو هەولێک دەدەین بۆ ئەوەی بە زووترین کات خشتەکانی
پلە بەرزکردنەوەی تەواوی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە دەسپێبکاتەوە".