PM:07:13:25/01/2024
3684 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، رووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە قەزای خەلیفان نزیک قەپان روویداوە و بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، رووداوێکی هاتوچۆ لە قەزای خەلیفان نزیک قەپان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا و لە ئەنجامدا چوار کەس بریندار بوون.
ئاماژە بەوەش کراوە،
ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری تۆیۆتا کرۆلا تاکسی و ترێلەیەکی ئێرانی بوون.
ئەوەش خراوەتە روو، داوا
لە شوفێران دەکەن پابەندی هێما و رێنماییەکانی هاتوچۆ بن بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان.