بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند، لەناو ماڵێکدا زۆپایەکی غاز گڕیگرت و بەهۆیەوە حەوت کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند، لە گوندی هاجسنێی سەر بە سێمێل تیمەکانی بنکەی بەرگری شارستانی حەوت کەسیان لەناو ماڵێکدا رزگارکردووە، کە زۆپای غازەکەیان گڕیگرتبوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی زۆپای غازەکەوە ئاگر
کەوتووەتەوە و ئەو حەوت کەسەش لە ژوورەوە بوون و تووشی هەناسەتوندی بوون، لەلایەن
تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە رزگارکراون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ئەوەش هاتووە، دۆخی دووان لەوان ناجێگیرە و لە
ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکدان.