سەردێڕ:

تاڵیبان: داوا لە ئێران و پاکستان دەکەین کێشەکانیان بە رێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکەن

PM:05:09:18/01/2024

1832 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کاروباری دەرەوەی تاڵیبان رایگەیاند، داوا دەکەن ئێران لەگەڵ پاکستان کێشە و ناکۆکیەکانی نێوانیان بە گفتوگۆ و رێگەی دیپلۆماسی چارەسەر بکەن، دەشڵێت، '' کێشەکانی رابردوویان بووە هۆی ئەوەی هێرشی موشەکی لێبکەوێتەوە''.


عەبدولقەهار بەلخی وتەبێژی کاروباری دەروەی تاڵیبان سەبارەت بە گرژی و ناکۆکیەکانی نیوان ئێران و پاکستان رایگەیاند، داوا لە ئێران و پاکستان دەکەن ئەو کێشانەی لە نێوانیاندا سەریهەڵداوە لەوە زیاتر درێژە نەکێشێت و بە رێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسی چارەسەری بکەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، نیگەرانن لەو گرژیانەی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا دروست بووە، چونکە هۆکارن بۆ شێواندنی ئارامی ناوچەکە، وتیشی،'' بۆ ئەوەی لەوە زیاتر کێشەکانیان قوڵتر نەبێتەوە هیوادارن لەگەڵ یەکتریدا رێکبکەون''.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاند، سوپای ئەو وڵاتە لە رێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، دوو بارەگای ئۆپۆزسیۆنی بەلوچەکانی ئێرانی لە پاکستان بۆردوومان کردووە.

ئەمڕۆ میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای پاکستان لەرێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە حەوت پێگەی لەناو خاکی ئێراندا بۆردوومان کرد، وەزارەتی دەرەوەی پاکستانیش رایگەیاند، بۆردوومانەکە لە وەڵامی هێرشەکەی چەند رۆژی رابردووی ئێراندا بووە بۆ سەر خاکەکەیان کە دوو منداڵ بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.













گەلەری