تەندروستی غەززە رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان لە فەڵەستین زیاتر لە ٢٤ هەزار کەسی تێپەڕاندووە. سوپای ئیسرائیلیش بڵاویکردەوە لە دەستپێکی شەڕەوە تا ئێستا هەزار و ٢٠٠ کەسیان لێکوژراوە.
تەندروستی کەرتی غەززە بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیلەوە ٢٤ هەزار و ٢٨٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦١ هەزار و ١٤٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، تا ئێستا ژمارەیەک لەو کەسانەی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە
لەژێر داروپەردوودا ماونەتەوە و تیمەکانیان ناتوانن بگەن پێیان.
سوپای ئیسرائیلیش
رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
لە رۆژی حەوتی مانگی ١٠ـی ساڵی رابردووەوە جارێکی دیکە جەنگ لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین
دەستیپێکردەوە، بەهۆی ئەوەی بزوتنەوەی حەماس لە رێگەی هەزاران موشەکەوە ئیسرائیلی
بۆمبباران کرد. تا ئێستاش جەنگەکە بەردەوامی هەیە.