سەردێڕ:

ئازەربایجان؛ لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا

PM:09:50:15/01/2024

1516 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ئێف ئێم تی رایگەیاند، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی کەلووپەلی ناوماڵ لە ئازەربایجان شەش کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٤ کەسی دیکەش بریداربوون. دەشڵێت "ئەمە دووەم رووداوی ئاگرکەوتنەوەیە لەم هەفتەیەدا کە بەهۆیانەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە".


ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی هەواڵی ئێف ئێم تی ئازەربایجانی بڵاویکردەوە، لە باکۆی پایتەخی ئەو وڵاتە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە مۆبیلیاتیکی کەلوپەلی ناوماڵ شەش کەس گیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، جگە لە گیان لەدەستدان ٢٤ کەسی دیکەش برینداربوون کە سێ کەسیان لە ژێر چاودێری چڕدان. دەشڵێت " گوماندەکرێت لە ژێر خۆڵەمێشی باڵەخانەکەدا چەند کەسێکی دیکە مابن و گەڕان بەدوای ئەوکەسانەدا بەردەوامە".

لای خۆشیەوە دادوەری گشتی ئازەربایجان رایگەیاند، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە چۆنیەتی ئاگرکەوتنەوەکە کە بەهۆی پێشێلکاری لە رێنماییەکانەوە بووە و لە ئێستاشدا خاوەنی مۆبیلیاتەکە رووبەرووی یاسا کراوەتەوە.

هاوکات، ئەوەشی خستەروو، ئەمە دووەم رووداوی ئاگرکەوتنەوەیە لە ناوچەکەدا کە بەهۆیەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. دەشڵێت " هەفتەی رابردوو بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە کلینیکەکان چوار منداڵ گیانی لەدەستداوە".

لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٢ لە ئازەربایجان بەهۆی تەقینی غاز لە باڵەخانەیەکی نیشتەجیبون ٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٥٠ کەسیش برینداربوون.













گەلەری