سەردێڕ:

جارێکی دیکە هێرشکرایە سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئەمریکا له‌ کەنارە ئاوییەکانی یەمەن

AM:09:57:15/01/2024

1532 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، جارێکی دیکە موشەکێک ئاڕاستەی کەشتیەکەیان لە کەنارە ئاویەکانی یەمەن کراوە.


فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا راشیگەیاند، بۆ جارێکی دیکە موشەکێک ئاڕاستەی کەشتیەکەکەیان کراوە، بەڵام موشەکەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا خراوەتە خوارەوە هیچ زیانێکی گیانیش نەبووە.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لە مانگی ١١ی ساڵی رابردوەوە ٢٩ جار هەوڵی هێرشکردنەسەر کەشتییەکان دراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەیەکە حوسییەکان لە دەریای سوور چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر کەشتیە بازرگانییەکانی ئەمریکا و هۆشدارییان پێدرابوو کە هێرشەکان رابگرن، ئەمریکا و بەریتانیاش چەند پێگەیەکی حوسییەکانیان لەناو یەمەن بۆردوومان کرد.













گەلەری