PM:04:30:13/01/2024
1140 جار خوێندراوەتەوە
رۆژنامەیەکی ئابووری ئێران بڵاوی کردەوە، لە ماوەی هەشت مانگی ساڵی رابردوودا بە بەهای زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار کاڵا و شتومەک لە شاری تارانەوە هەناردەی عێراق کراوە.
ئەمڕۆ شەممە، رۆژنامەی دونیای ئابوری ئێرانی لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، لە مانگی ئازار تاوەکو تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ زۆرترین کاڵا و شتومەک بە بەهای ٥٠٤ ملیۆن دۆلار لە شاری تارانەوە هەناردەی عێراق کراوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو کاڵا و شتومەکانەی لە تارانەوە هەناردەی عێراق کراون بەزۆری پێکدێن لە بابەتی پیشەسازی ئاسن و کەرەستەی ناو ماڵ و
بەرهەمە کانزاییەکان و خۆراکییەکان لەگەڵ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و پترۆکیمیاییەکان.
هاوکات، وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی
رابردوودا بە بەهای ١٥٠ ملیۆن دۆلار خۆراک
لە وڵاتی میسڕەوە هاوردە کراوە کە بەشى زۆرى پێکهاتووە لە میوە و سەوزە و دانەوێڵە.
وتیشی، " بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ هاوردەکردنی خۆراک لە میسڕەوە
بەڕێژەی ٢٩٪ زیادی کردووە".