سەردێڕ:

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: نزیکەی دوو ملیار دۆلار بۆ پاکستان دەگەڕێنینەوە

PM:03:50:12/01/2024

1444 جار خوێندراوەتەوە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بڕیاریان داوە بە گەڕاندنەوەی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ پاکستان بەهۆی زیادبوونی قەیرانە دارایەکانەوە لەو وڵاتەدا. دەشڵێت'' بڕیارە نزیکەی دوو ملیار دۆلار بۆ ئەو وڵاتە بگەڕێنینەوە بە چەند گوژمەیەکی دیکە''.


ئەمڕۆ هەینی، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، دەستەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ پاکستان بگەڕێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، گەڕاندنەوەی پارەکە لە لە چوارچێوەی بەرنامەیەکدایە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم وڵاتە کە بەدەست قەیرانی ئابووری و کەمی نەختینەییەوە دەناڵێنێت.

ئەوەشی خستووەتە روو، بڕیارە نزیکەی دوو ملیار دۆلار بۆ ئەو وڵاتە بگەڕێننەوە لە چەند گوژمەیەکی دیکەدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بە پێی بڵاوکراوەی دەستەی ئاماری پاکستان لە ئێستادا رێژەی هەڵئاوسان لەو وڵاتەدا بۆ نزیکەی ٣٠٪ بەرزبووەتەوە.













گەلەری