سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دەستی لەکارکێشایەوە

PM:09:18:08/01/2024

2060 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی فەرەنسا رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە و تا ئێستاش هیچ کەسێک بۆ پۆستەکەی کاندید نەکراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی فەرەنسا رایگەیاند، ئیلیزابێس بۆرن سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دەستی لەکارکێشاوەتەوە و بەشێوەی کاربەڕێکەر لە پۆستەکەیدا دەبێت تاوەکو جێگرەوەیەکی بۆ هەڵدەبژێردرێت.

میدیاکان باسیان لەوەکردووە ئێوارەی دوێنێ ، ئیلیزابێس بۆرن لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسادا کۆبووەتەوە و باسیان لە گۆڕانکاییە کارگێڕییەکانی نێو حکومەت کردووە و گابرێل ئەتال وەزیری پەروەردەش یەکێکە لەو کەسانەی پێشنیارکراون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.

لە ماوەی پۆستەکەیدا کە ٢٠ مانگی خایاند ئیلیزابێس بۆرن هەرای لەنێو حکومەت نایەوە بە پەسەندکردنی بڕیارەکانی چاکسازی خانەنشینی و یاسای کۆچبەران.













گەلەری