سەردێڕ:

دواین پێشهاتەکانی جەنگی فەڵەستین و ئیسرائیل چییە؟

PM:08:36:08/01/2024

1712 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەزە زیاتر لە ٢٣ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. تەندروستی ئیسرائیلیش دەڵێت،'' ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئیسرائیل هەزار و ٥٠٠ کەسی تێپەڕاندووە.''


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل هێرشە موشەکیەکانی چڕترکردووەتەوە بۆ سەر کەرتی غەزە و لە ئەنجامیشدا ٢٣ هەزار و ٨٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.دەشڵێت'' ژمارەی بریندارەکان گەیشتووتە ٥٨ هەزار و ٩٢٦ کەس''.

تەندروستی فەڵەستین ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٣ کەس گیانیان لەدەستداوە، و ٩٩ کەسیش برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەقسا لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە

لە چەند رۆژی رابردووشدا وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، بەهۆی هێرشەکانی بزوتنەوەی حەماسەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە دوو هەزار کەسیش برینداربوون.

بەرەبەیانی حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بۆ ماوەی ٩٣ رۆژە جەنگ لە نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل هەڵگیرساوە، بە هۆکاری ئەوەی بزوتنەوەی حەماس لە رێگەی هەزاران موشەکەوە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.













گەلەری