سەردێڕ:

ژمارەی گیانلەدەستدان لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە نزیکەی ٢٣ هەزار کەس

PM:10:54:07/01/2024

1020 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە رایگەیاند، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە ژمارەی گیان لەدەستدان لە کەرتی غەززە نزیک دەبێتەوە لە ٢٣ هەزار کەس و زیاتر لە ٥٨ هەزار کەسیش بریندارە. دەشڵێت " نزیکی ٨٢ هەزار کەس بە تێکڕا زیانیان پێگەیشتووە و دوو ملیۆن کەسیش ئاوارەبووە".


ئەمرۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی ١٢ بۆردوومانی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و خان یونس ١١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٥٠ کەسیش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا بەهۆی دروست بوونی گرژی و ئالۆزییەکانی نیوان حەماس و ئیسرائیل ٢٢ هەزار و ٨٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٨ هەزار و ٤١٦ کەسیش برینداربوون. وتیشی " دوو ملیۆن کەس لە فەڵەستین ئاوارەبوون و لە ئێستاشدا لەبەردەم مەترسییە ژینگەی و جەنگییەکاندان".

هاوکات رۆژی رابردوو سەبارەت بە دۆخی ئاوارەکانی فەڵەستین رایگەیاند، ناوچەکە لەبەردەم مەترسی پیسبوونی سەرچاوە ئاوییەکاندایە و لەماوەی سێ مانگی رابردوودا زیاتر لە ١٨٠ هەزار و ٢٠٠ کەس دووچاری نەخۆشییە گوازراوەکان بوونەتەوە.

لای خۆشییەوە، سوپای ئیسرایل بە ئاژانسی هەواڵی سکای نیوز راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی بزوتنەوەی حەماسەوە زیاتر لە هەزار و ٥٠٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٢٠٦ کەسیش برینداربوون لەو رێژەیەش ٣٪ بریندارەکان برینەکانیان سەختبووە.

ئەمەش لە کاتیکدایە، پێش لە ٩٣ رۆژ حەماس لە رێگەی هەزاران موشەکەوە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، بەو هۆیەشەوە جارێکی تر جەنگ لە نێوان فەڵەستین و ئیسرائیلدا سەری هەڵدایەوە.













گەلەری