سەردێڕ:

ئەمریکا لەبارەی دوو تەقینەوەکەی ئەمڕۆی ئێرانەوە روونکردنەوە دەدات

PM:10:19:03/01/2024

30528 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بە هەموو شێوەیەک ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەنەوە کە ئەمریکا یاخوود ئیسرائیل لە پشت دوو تەقینەوەکەی ئەمڕۆی ئێرانەوە بن.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەنەوە کە باس لەوە دەکەن ئەمریکا و ئیسرائیل لەپشت رووداوی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی شاری کرمانی ئێرانەوە بن.

ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ هۆکاریک نییە کە ئیسرائیل دەستێوەردانی لە رووداوی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی ئێراندا هەبووبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ساڵیادی گیان لەدەستدانی قاسم سولەیمانی، لە نزیک مەزارەکەی کە لە شاری کرمانی ئێرانە دوو تەقینەوە روویاندا.

هاوکات، ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئەنجامی دوو تەقینەوەکەی شاری کرمان لە نزیک مەزاری قاسم سولەیمانی گەیشتووەتە ١٠٣ کەس و ٢١١ کەسیش بریندار بوون.

ئەمڕۆ ساڵیادی گیان لەدەستدانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندسی کرایەوە کە لە رۆژی ٣ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکاوە کرانە ئامانج و گیانیان لەدەستدا.













گەلەری