سەردێڕ:

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانییەوە

PM:04:20:03/01/2024

17108 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەک لە تەزووی کارەبای بەڕێوەبەرایەتییەکەیان نەیانتوانیوە ئەمرۆ کاروباری هاوڵاتییان رایی بکەن.دەشڵێت ''لە ئێستادا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەین''.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەهۆی بوونی کێشەیەک لە تەزووی کارەبای بەرێوەبەرایەتییەکەیاندا نەیانتوانیوە ئەمڕۆ کاروباری هاوڵاتیان تەواو بکەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە دوای دروستبوونی کێشەکەوە نەیانتوانیوە کاروباری هاوڵاتیان رایی بکەن و لە ئێستادا لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.

ئەوەش خراوەتە روو، لەکاتی نەمانی کێشەکە لەڕێگەی ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی و پەیجی فەرمیان، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن سەردانیان بکەن و کارەکانیان بۆ تەواو بکەن.













گەلەری