سەردێڕ:

لە هێرشێکی ئیسڕائیلدا لە لوبنان بەرپرسێکی باڵای حەماس گیانی لەدەستدا

PM:07:56:02/01/2024

2360 جار خوێندراوەتەوە

لە هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئیسڕائیلدا بۆ سەر بنکەیەکی حەماس لە باشوری بەیروتی پایتەختی لوبنان، جێگری بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ سێشەممە، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردوە، ئیسڕائیل لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی حەماس لە باشوری بەیروتی پایتەختی لوبنان.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، لەو هێرشەدا ساڵح عاروری جێگری بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس گیانی لەدەستداوە

هاوکات ئاژانسی هەواڵی نیشتمانی لوبنان بڵاوی کردەوە، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیل ئۆفیسی حەماسی لە باشوری بەیروت کردووەتە ئامانج و بەوهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری