سەردێڕ:

بە زیادکردنی ١١ هێڵی ئاسمانی؛ تورکیا دەبێتە خاوەنی یەکەم گەورەترین فڕۆکەخانە لە جیهاندا

PM:06:51:30/12/2023

2856 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ژمارەی گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکە بگاتە ٨٥ ملیۆن کەس. دەشڵێت، " لە پلانیاندایە ١١ هێڵی ئاسمانی دیکە بۆ فڕۆکەخانەکە زیاد بکەن".


سەڵاحەدین بیلگین بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ رایگەیاند، ژمارەی گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ لەمساڵدا بە رێژەی ١٨٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٧٦ ملیۆن کەس.

وتیشی، "پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا ژمارەی گەشتیاران بگاتە ٨٥ ملیۆن کەس".

باسی لەوەش کرد، لە پلانیاندایە پێش کۆتاییهاتنی ساڵی داهاتوو ١١ هێڵی ئاسمانی دیکە بۆ فڕۆکەخانەکە زیادبکەن کە دەکەونە باکوری ئەمریکا و رۆژهەڵاتی ئاسیا و ناوەڕاستی ئەوروپا و لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی داهاتوو پێنج کۆمپانیا دەست بە کارەکانیان دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ سێیەم گەورەترین فڕۆکەخانەی جیهانە لەدوای فڕۆکەخانەی پاریس شارڵ دیگۆوڵ لە فەڕەنسا و بانکوک لە تایلاند ئەوەش بەهۆی ئەوەی ١٠٠ هێڵی ئاسمانی تێدایە.

هاوکات، لە ئەگەری زیادکردنی ئەو هێڵە ئاسمانییانە فڕۆکەخانەکە پلەی یەکەمی گەورەترین فڕۆکەخانە لەسەر ئاستی جیهان بەدەست دەهێنێت.

ئەوەشی خستە روو، تەرمیناڵی فڕۆکەخانەکە لە ئێستادا توانای لەخۆگرتنی ١٢٠ ملیۆن گەشتیاری هەیە و لە داهاتوودا لەگەڵ زیادبوونی رێژەی گەشتیاران نوێکردنەوە و گەورەکردنی زیاتر بۆ تەرمیناڵەکە دەکرێت.













گەلەری