سەردێڕ:

لە ئەنجامی بۆردومانی ئیسرائیل ٧٦ ئەندامی یەک خێزان لەنێو باڵەخانەیەکدا گیانیان لەدەستدا

PM:11:53:23/12/2023

2288 جار خوێندراوەتەوە

شەڕ و پێکدادنی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە و لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ئەمڕۆ ٧٦ کەس لە باڵەخانەیەکدا گیانیان لەدەستدا کە ئەندامی یەک خێزان بوون.


ئەمڕۆ شەممە، مەحمود بەسال وتەبێژی بەرگری شارستانی غەززە رایگەیاند، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر باڵەخانەیەکی شاری غەززە ٧٦ کەس کە ئەندامی یەک خێزان بوون؛ گیانیان لەدەستدا.

لەلایەکی دیکەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستی کردەوە، لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە ١٣٦ کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززە گیانیان لەدەستداوە. دەشڵێت، "لە مێژووی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەرگیز رووداوی لەو شێوەیە نەبووە."

بەپێی ئاماری کاربەدەستانی تەندروستی کەرتی غەززە، لەسەرەتای جەنگەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٢٠ هەزار فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە و ٥٣ هەزار کەسیش بریندار بوون.

لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمەوە لەدوای هێرشێکی چەکدارانی حەماس بۆسەر ئیسرائیل جەنگی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و لە هەردوولا بە هەزاران کوژراو و بریندار هەیە.













گەلەری