وەزارەتی تەندروستی غەززە رایگەیاند، بەهۆی گرژییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ ٢٠ هەزار و ٥٧ کەس بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستی غەززە بە ئاژانسی هەواڵی سکای نیوزی راگەیاند، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەرەو پەرەسەندنی زیاتر هەنگاو دەنێت لە کەرتی غەززە و بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە ٢٠ هەزار و ٥٧ کەس کە زیاتر لە هەشت هەزار و ١٠٠ کەسیان منداڵن.
ئاماژەی
بەوەش کرد، جگە لە گیانلەدەستدان ژمارەی بریندارەکان ٥٣ هەزار و ٣٢٠ کەسی تێپەڕاندووە
کە ٣٥٪ـی بریندارەکانیش بارودۆخی تەندروستیان سەختە و خواردن و خواردنەوەش بەپێی پێویست
نییە، تادێت دۆخی مرۆیی لە ناوچەکەدا خراپتر دەبێت.
وتیشی،
"زیاتر لە ٣٢٥ هەزار حاڵەتی نەخۆشی گوازراوە لەناو بریندارەکان و ناوچەکەدا تۆمارکراوە
و دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەسیش دووچاری نەخۆشی دەبنەوە".
لە هەمان
کاتدا، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ژمارەی ئەو سەربازانەی ئیسرائیل کە لە سەرەتای جەنگەوە
کوژراون گەشتووەتە ٦٣٧ سەرباز و نزیکەی هەزار و ٦٤٥ سەربازیش برینداربوون.
هاوکات
ناوەندی شرۆڤەکارانی ئابوری جیهان لە راپۆرتێکدا ئەوەیان خستە روو، بەهۆی بۆردوومان
و هێرشەکانی حەماسەوە بە تێکڕا فەڵەستین و ئیسرائیل بەبەهای زیاتر لە ٥٢ ملیار دۆلار
زیانیان پێگەشتووە و گەشەی ئابوریشیان بە رێژەی ٨.١٪ دابەزیوە.
لە رۆژی
٧ـی تشرینی یەکەمەوە لە دوای هێرشێکی چەکدارانی حەماس بۆسەر ئیسرائیل جەنگی نێوان
فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و لە هەردوولا بە هەزاران کوژراو و بریندار هەیە.