سەردێڕ:

ئیسرائیل: دانیشتوانی غەززە دەگەڕێنرێنەوە ناوچەکانیان

PM:10:54:18/12/2023

3668 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، بەمزوانە ناوچەکانی غەززە جیادەکرێنەوە و دانیشتوانی ئەو ناوچانە دەگەڕێنرێنەوە بەو پێیەی لەمەودوا دەچنە قۆناغی داهاتووی هێرشەکانیان بۆ سەر حەماس.


ئەمڕۆ دووشەممە، یواڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، هێزەکانیان بەردەوام هێرشە دەکەنە سەر ناوەندەکانی حەماس لە غەززە و لەمەودوا دەچنە قۆناغی داهاتووە لە هێرشەکانیان کە بەو هۆیەوە رەنگە دانیشتوانی کەناراوەکانی باکوری غەززە بتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانجی هێرشەکانیان تەنها لەناوبردنی حەماسە و گەڕاندنەوەی بارمتەکانی ژێردەستی حەماسە.

ئەوەشی خستە روو، بەمزوانە ناوچەکانی غەززە جیادەکرێنەوە و کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە بەتایبەت کەرتی باکوری غەززە.

هاوکات بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل رایگەیاند، دوای نەهێشتنی حەماس دۆخی ئاسایشی غەززە لەژێر دەستی ئیسرائیل دەبێت.

لای خۆشییەوە، وەزارەتی تەندروستی غەززە ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی بەردەوامی گرژیی و بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە ژمارەی گیان لەدەستدان بەرزبووەتەوە بۆ ١٨ هەزار و ٨٠٠ کەس لەو رێژەیەش هەشت هەزاریان منداڵن.

لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمەوە لە دوای هێرشێکی چەکدارانی حەماس بۆسەر ئیسرائیل جەنگی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و لە هەردوولا بە هەزاران کوژراو و بریندار هەیە













گەلەری