سەردێڕ:

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا داوایەکی بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لەسوریا رەتکردەوە

PM:10:55:07/12/2023

2760 جار خوێندراوەتەوە

پاش بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ؛ ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسایەکی بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا کە لە ٩٠٠ سەرباز پێکهاتبوو، رەتکردەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسایەکی بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا لەدوای بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ رەتکردەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، لە دەنگدانی ئەنجومەنی پیراندا ١٣ ئەندام دەنگی بە کشانەوەی هێزەکان داوە و ٨٤ ئەندامی تریش دەنگیان بە مانەوەیان داوە و لە کۆتایدا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریان داوە هێزەکانی ئەمریکا لە سوریادا بمێننەوە.

ئەوەش خراوەتە روو، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی سەلامەتی سەربازەکانی ئەمریکا کراوە کە بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارەکانەوە ژیانیان لە مەترسیدایە. 

ئەمەش دوای ئەوەدێت، لە دوای دەستپێکی جەنگی حەماس و ئیسرائیلەوە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریادا ٧٦ جار بە ئامانج گیراون. 














گەلەری