سەردێڕ:

ئەمریکا: پێشبڕکێ لەگەڵ کاتدا دەکەین بۆ ئاگربەستێکی دیکە لە غەززە

PM:05:11:04/12/2023

1200 جار خوێندراوەتەوە

رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، هەوڵەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل و حەماسدا چڕترکردووەتەوە، تاوەکو ئاگربەستێکی دیکە ئەنجامبدەن. دەشڵێت، پێشبڕکێ لەگەڵ کاتدا دەکەین بۆ ئاگربەسێکی دیکە لە غەززە".


ئەمڕۆ دووشەممە، جۆن کێربی رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، ئامانجیانە شەڕ لە غەززە بوەستێت و بارمتەی زیاتر ئازادبکرێن.

باسی لەوەش کرد، ئەمریکا لە هەوڵێکی جددیدایە بۆ کۆکردنەوەی حەماس و ئیسرائیل لەسەر یەک مێز بۆ گفتووگۆ و چارەسەری گرژییەکان.

هەفتەی رابردوو، حەماس و ئیسرائیل ئاگربەستێکیان ئەنجامدا و لەماوەى هەفتەیەکدا حەماس زیاتر لە ١٠٠ بارمتە و ئیسرائیلیش ٢٤٠ بارمتەی فەڵەستینى ئازادکرد.

جەنگی حەماس و ئیسرائیل لە ٧ـی مانگی رابردووەوە بەردەوامە و لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی حەماسەوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە و گەمارۆی شارەکەی داوە












گەلەری