سەردێڕ:

نەتەوەیەکگرتووەکان: ٦١ بارهەڵگر پێداویستی گەیشتە غەززە

AM:09:30:26/11/2023

1108 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، لەکۆی ٢٤٨ بارهەڵگر ٦١ بارهەڵگر پێداویستی گەشتە غەززە. دەشڵێت، ناردنی هاوکاری بۆ غەززە بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ٦١ بارهەڵگرەکە لە پێداویستی پزیشکی و خۆراک و ئاو پێکهاتوون و ١٨٧ بارهەڵگری دیکە ماون.

باس لەوەشکراوە، تاوەکو ئەوکاتەی ئاگربەست بەردەوام بێت ناردنی پێداویستییەکان بەردەوام دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا ١١ ئۆتۆمبێلی تەندروستی و چەند پاسێک و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شیفا نێردراوە بۆئەوەی چارەسەری بریندارەکان بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای راگەیاندنی ئاگربەستە چوار رۆژییەکەی حەماس و ئیسرائیل، نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان پشگیری خۆی بۆ ئازادکردنی بارمتەکان راگەیاند و لەو چوارچێوەیەشدا، ئیسرائیل ٣٩ زیندانی فەڵەستینی کە پێکدێت لە شەش ژن و ٣٣ منداڵ ئازاد کرد و حەماسیش ١٣ بارمتەی ئیسرائیلی و حەوت بارمتەی تایلەندی ئازاد کرد.













گەلەری