سەردێڕ:

حەماس و ئیسرائیل ئاگربەست دەکەن و لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان رێکدەکەون

PM:11:56:20/11/2023

3372 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، لەپێناو ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان لەنێوان حەماس و ئیسرائیل ئاگربەستێکی پێنج رۆژە رادەگەیەنرێت و هەردوولا رەزامەندییان دەربڕیووە لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان.


ئەمڕۆ دووشەممە، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر جێبەجێ کردنی رێکەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەگەڵ حەماس.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس نزیکە و لە چەند رۆژی رابردوودا حەماس پێشنیاری کردووە بەچەند مەرجێک دیلەکان ئاڵوگۆڕ بکات و ئیسرائیلیش بە مەرجەکان رازی بووە.

ئەوەشیان خستووەتە روو، بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان ئاگربەستێکی پێنج رۆژە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل رادەگەیەنرێت.

هاوکات باس لەوە دەکرێت، حەماس نزیکەی ٥٠ دیلی دەستگیرکراوی ئیسرائیلی لایە کە زۆربەیان ژن و منداڵن و لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل ئەو ژن منداڵانە ئازاد دەکات کە پەیوەندییان بە حەماسەوە نیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، جەنگی حەماس و ئیسرائیل لە ٧ـی مانگی رابردووەوە بەردەوامە و لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی حەماسەوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە و گەمارۆی شارەکەی داوە.













گەلەری