سەردێڕ:

بەهۆی بۆردوومانکردنی قوتابخانەیەک لە کەرتی غەززە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:07:21:18/11/2023

1980 جار خوێندراوەتەوە

شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ ٤٣یەمین رۆژە بەردەوامە و میدیا فەڵەستینییەکان بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی بۆردوومانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەی فاخورە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.


ئەمڕۆ شەممە، میدیاکانی فەڵەستین بڵاویانکردەوە، لە سەرەتای جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە کە پێنج هەزاریان منداڵن و سێ هەزار و ٣٠٠ کەسیان ژنن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سوپای ئیسرائیل بۆردوومانی قوتابخانەی فاخورەی لە کەرتی غەززە کردووە کە سەدان ئاوارەی تێدا نیشتەجێیە و بەهۆیەوە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات، بەپێی ئامارەکان دوو لەسەر سێی دانیشتووانی کەرتی غەززە کە دەکاتە دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ناوچەکە ئاوارەبوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، جەنگی حەماس و ئیسرائیل لە ٧ـی مانگی رابردووەوە بەردەوامە و لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی حەماسەوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە و گەمارۆی شارەکەی داوە.


 













گەلەری