PM:12:02:10/11/2023
1648 جار خوێندراوەتەوە
جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە ١٧ مانگی رابردووەوە ٤٦ هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر هێزەکانمان لە عێراق و سوریادا و وتیشی: "له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كان ٥٦ سه‌ربازی ئه‌مریكی برینداربوون."
ئەمڕۆ هەینی، سه‌برینا سینگ جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا 'پنتاگۆن' لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا ژماره‌ی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی ئاشکراکرد کە کراونەتە سەر هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و رایگەیاند، لە ١٧ مانگی رابردووەوە ٤٦ هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر هێزەکانمان لە عێراق و سوریا.
ئاماژەی بەوەش کرد، له ماوه‌ی ٢٤كاتژمێری رابردوودا هێزه‌كانی ئه‌مریكا
كه‌وتونه‌ته به‌ر چوار هێرشی گەورەی ئاسمانی.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ١٠ تشرینی یەکەمەوە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەکەوە هێزەکانی
ئەمریکا لە عێراق و سوریا دەکرێنە ئامانج و ئەمریکا بۆ پاراستنی سەربازەکانی بەشێکی
سەربازەکانی لە فڕۆکەخانە سەربازییەکان کێشایەوە.
ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و هاوکاریکردنی سوپای عراق و سوریا
٢٥٠٠ سەربازی له عێراق و ٩٠٠ سەربازی لە سوریادا جێگیرکردووە.