نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانى عێراق بە سەردانێکى فەرمى گەیشتە ئێران و مەبەستی سەردانەکەشی گفتوگۆکردنە لەسەر راگرتنی شەڕى غەززە.
ئەمڕۆ دووشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سودانی گەیشتە تاران و لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبوونەتەوە.
پاش کۆبوونەوەکە
لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسی هاوبەشدا سودانى ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسى
تاوتوێی شەڕی غەززە و گەیاندنی هاوکاری بە دانیشتوانی وڵاتەکە کردووە.
وتیشى، "هەڵویستى
بەغدا جێگیرە لەسەر ئەو دۆسیەیە و هەوڵی وەستاندنى دەستبەجێی شەڕەکە و گەیاندنى
هاوکاریی بە دانیشتوانى غەززە دەدات."
ئەوەشی خستەڕوو،
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەیتوانیوە ئەرکەکانی بەرامبەر بە خەڵکی غەززە جێبەجێ بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە،
بڕیارە سودانى لە داهاتوودا سەردانى بەشێک لە وڵاتانى کەنداویش بکات.