سەردێڕ:

ئیسرائیل: لە گەمارۆدانی غەززە بەردەوامین

غەززە
AM:10:14:03/11/2023

1524 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لە گەمارۆدانی غەززە بەردەوامن و هەموو هەوڵەکانیان بۆ لەناوبردنی حەماس چڕدەکەنەوە ئەمریکاش دەیەوێت فشار لە ئیسرائیل بکات جەنگەکە بەشێوەیەکی کاتی بوەستێنێت و هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەندرێنە دەست دانیشتوانی غەززە.


ئەمڕۆ هەینی، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، هەموو هەوڵەکانیان بۆ کۆتایی هێنان بە حەماس چڕکردووەتەوە و لە گەمارۆدانی غەززە بەردەوام دەبن و دەشڵێت،" ئێستا ئێمە لە لوتکەی جەنگەکەداین و ناوەستین تاوەکو حەماس لەناو نەبەین" .

هاوکات، ئەمریکاش دەیەوێت فشار لە ناتانیاهۆ بکات بۆ وەستاندنی جەنگەکە بەشێوەیەکی کاتی تاوەکو هاوکارییە مرۆییەکان بگاتە دەست دانیشتوانی غەززە و هۆشداری دەدات بە ئیسرائیل کە دەبێت لە هێرشەکانیاندا کەمترین خەڵکی سڤیلی ئەو شارە ببنە قوربانی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ٧ـی مانگی رابردووەوە شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و بەرەدەوامە و تاوەکو ئێستاش زیاتر لە پێنج هەزار کەس لە هەردوولا گیانیان لەدەستداوە و بەهۆی شەڕەکەشەوە سوپای ئیسرائیل گەمارۆی شاری غەززەی داوە و دەەجار پەیوەندی شارەکەی لەگەڵ جیهاندا بڕیوە و کارەبا و ئاوی لە شارەکە بڕیوە.













گەلەری