جەنگی حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە و بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، بۆ یەکەمجار لە دەریاوە هێرشیان کردوەتە سەر سوپای ئیسرائیل. سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاند، لە هێرشە زەمینییەکاندا نۆ سەربازیان گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە دەریاوە هێرشیان کردووەتە سەر سوپای ئیسرائیل، لە بەرامبەریشدا، سوپای ئیسرائیل دەڵێت، " لە رۆژانی داهاتوودا هێرشەکانیان فراوانتر دەکەن".
بزووتنەوەی
حەماس ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ چەند ئۆتۆمبێلێکی سوپای ئیسرائیل رووبەڕووبوونەتەوە
و ئۆتۆمبێلەکانیان بە چەکی جۆراوجۆر کردوهتە ئامانج و بۆ یەکەمجاریش لە دەریاوە هێرشیان
کردوەتە سەر سوپای ئیسرائیل.
ئەوەشیان
خستووەتە روو، نێوەندگیرانیان ئاگادارکردوەتەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا چەند بارمتەیکی
دیکەی بیانی ئازاد دەکەن و نایانەویت لە دەستی ئەواندا بمێننەوە.
لەبەرامبەردا
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، نۆ سەربازیان لە هێرشە زەمینیەکاندا کوژراون بەردەوامیش
دەبن و لە رۆژانی داهاتوو هێرشەکانیان فراوانتر دەکەن.
شەڕی فەڵەستین
و ئیسرائیل لە ٧ـی مانگی رابردووەوە بەردەوامە و لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی
حەماسەوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە و مهترسیی
فراوانبونی ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ههیه.