سەردێڕ:

داعش هێرشیکرد و ئەفسەرێکی باڵای کوشت

PM:09:56:26/09/2021

13100 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی دیالە رایگەیاند، ئەمشەو چەكدارانی داعش لە دوو ناوچەی سنوری قەزای خانەقین هێرشیان كردووە و بەوهۆیەوە ئەفسەرێکی پلە باڵا کوژراوە.


نیهاد محەمەد وتەبێژی پۆلیسی دیالە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمشەو چەكدارانی داعش پێنج گوللـەهاوەنیان ئاڕاستەی دەوروبەری ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە قەزای خانەقین كرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، كەوتنەوەی ئەو گوللـەهاوەنانە زیانی گیانی لێ نەكەوتووتەوە.

نیهاد محەمەد راشیگەیاند، هەر ئەمشەو لە سنوری شارەبان قەناس بەدەستانی داعش ئەفسەرێكی پلەداریان كوشتووە و یەكێكی تریشیان بریندارکردووە. 

هێرشەکەى داعش بۆ سەر خاڵێکى پشکنینى سەر بە سوپاى عێراق بووە و فەرماندەکەش پلەى موقەدەم بووە.

گروپی چەکداری داعش لە ساڵی ٢٠١٤ توانییان دەست بەسەر رووبەرێکی فراوان لە خاکی سوریا و عێراقدا بگرن، دواتر بە هاوکاری ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ساڵی ٢٠١٧ حکومەتی عێراق شکستپێهێنانی گروپەکەی لە خاکی عێراق راگەیاند، بەڵام تا ئێستاش جموجوڵی شانە نوستووەکانی گروپەکە لە چەند ناوچەکە بەردەوامی هەیە.

 

بڕیار جاف، گەرمیان














گەلەری