سەردێڕ:

وێنە.. مەرزییەیان کوشت و سوتاندیان؛ دەڵێن تەنها بۆ ئاڵتونەکانی بووە

PM:05:31:26/09/2021

29596 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاندووە، مەرزیەی تەمەن ٣٧ ساڵ پاش دوو رۆژ لە دیارنەمانی تەرمەکەی بە کوژراوی و سوتێندراوی دۆزراوەتەوە؛ کەسوکارەکەشی دەڵێن، ئەو کەسانەی ئەو کارەیان ئەنجامداوە تەماحی ئاڵتونەکانی مەرزیەیان هەبووە.


رێکخراوی هەنگاو لە راپۆرتێکدا باسی لەوەکردووە، کە مەرزیە خەڵکی مسکین ئاوایە سەر بە روانسەر و پاش ئەوەی لە رۆژی پێنجشەممەدا رۆیشتووەتە دەرەوە لە ماڵ نەگەڕاوەتەوە، دواتریش تەرمەکەی بە ئەشکەنجەدراوی و سوتێندراوی دۆزراوەتەوە.

باس لەوەشکراوە، تەرمەکە لە ژێر پردێکی نزیک گوندی "کەلاوە" لە سەر جاددەی کامێران فڕێیان داوە.

یەکێک لە کەسە نزیکانی بنەماڵەی حاسڵی لەوبارەوە بە رێکخراوی هەنگاوی راگەیاندووە، "پێدەچێت ئەو کەسانەی مەرزیەیان کوشتووە تەماحی دزینی ئاڵتونەکانی ئەویان هەبووبێت."

هاوکات، هێزە ئەمنییەکان چەند کەسێکیان لەسەر رووداوەکە دەستبەسەر کردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی هەنگاو رایگەیاندووە، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لانیکەم چوار ژن لە شارە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن کەس یان کەسانی نەناسراوە بە تەماحی دزینی ئاڵتونەکانیان کوژراون.













گەلەری