سەردێڕ:

حکومەتی عێراق رێکارەکانی رادەستکردنی نەوتی ھەرێمی دیاریکرد

PM:01:00:26/09/2021

16048 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوت و سامانە سروشتییەکانی عێراق رێکرەکانی ھەناردەکردنی بڕە نەوتی مانگانەی ھەرێمی دیاریکرد و رایگەیاند، "ھەرێم دەبێت مانگانە بەبەھای ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ رادەستی حکومەتی فیدڕاڵی بکات".


ئەمرۆ یەکشەممە، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت و سامانە سرووشتییەکانی عێراق بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەتی ھەرێم دەبێت مانگانە بەھای بڕی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە نرخی سۆمۆ رادەستی حکومەتی فیدڕاڵی بکات.
وەزیری نەوت و سامانە سرووشتییەکانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، دواتر کۆمپانیای سۆمۆ تەواوی دۆسیە و دۆکیۆمێنتەکان رەوانەی وەزارەتی دارایی دەکات بۆ تۆمارکردنی ئەو بڕە داھاتانەی کە ھەرێم بەدەستیھێناوە. 
ئاماژەی بەوەشکرد، بەھۆی کەمبوونەوەی بڕە بەنزینی پێویستی رۆژانەی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ کەمال ئەتروشی وەزیری نەوت و سامانە سرووشتییەکانی عێراق گەشتوونەتە رێککەوتن بەھەناردەکردنی بڕی یەک ملیۆن لیتر بەنزینی رۆژانە بۆ ھەرێمی کوردستان. 
ئیحسانی عەبدولجەبار ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بەنزینەی کە رەوانەی ھەرێمی دەکەن لە جۆریی "نۆرماڵە"، ھەروەھا وێستگەکانی تایبەت بە بەنزین، پێویستە بەنزین لە جۆری موحەسەن بخەنەوەکار  بەنرخی ھەناردەکراو. 
بەگوێرەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی حکومەتی عێراق، پێویستە ھەرێم رۆژانە بڕی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات لەگەڵ ٪٥٠ی داھاتی ناوخۆی ھەرێم، لەبەرامبەریشدا بەغدا پشکی کورد لەبەشە بودجەی عێراق رەوانەی ھەرێم بکات.












گەلەری