وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە یارمەتییدانی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە بە ئامانجی بنیاتنانی عێراقێکی بەھێز، ئاسایش و سەقامگیر.
ئەمڕۆ یەکشەممە، واین مارۆتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە تویتەری خۆی رایگەیاند، "بەردەوام دەبین لە یارمەتییدانی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە بە ئامانجی بنیاتنانی عێراقێکی بەھێز و سەقامگیر".
ئاماژەی بەوەشدا، ھەرلە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی زەبری پۆڵایینەوە، ئەمریکا پاڵپشتی لە ھاوبەشەکانی لە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە کردووە لە چوارچێوەی بەرنامەی پارەدارکردنی مەشق و راھێنان و دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ بنبڕکردنی داعش.
دەشڵێت، بەردەوام دەبن لە پابەندبوون بە یارمەتیدانی ھاوبەشەکانیان لە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە بۆ بنیاتنانی عێراقێکی بەھێز، پارێزراو و سەقامگیر.
ھاوپەیمانی نێودوڵەتی دژی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دوای سەرھەڵدانی داعش دروستکرا و تیایدا زیاتر لە ٥٠ وڵات بەشداربوون.
کـ ، ئـ