سەردێڕ:

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:12:24:07/06/2023

2276 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و لەم ساتەشدا بە ١٤٧ هەزار و ٩٥٠ دینارە، بەوەش بەراورد بە دوێنێ بەهاکەی دابەزیوە.


دوێنی لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.

لەو بارەیەوە جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی دەڵێت، "بەهۆی راگرتنی کارتە بانکییەکانەوە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بەهای دۆلار لە بەرزیدا ماوەتەوە و تاوەکو سەرجەم کارتە بانکییەکان کارا نەکرێنەوە بەهای ئەو دراوە دانابەزێت".

ئەوە لەکاتێکدایە، مەزهەر محەمەد راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆکاری بەرزی بەهای دۆلار دەگەڕێنێتەوە بۆ پەنابردن بۆ دۆلاری کاشی بازاڕە نافەرمییەکان لە بری سەکۆی ئەلیکترۆنی لە لایەن هاوڵاتیانەوە.

بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٠ هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام لە بازاڕەکانی دراودا بە جیاوازی نزیکەی ١٧ هەزار دینار دەفرۆشرێتەوە.

بانکی ناوەندی عێراقیش لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، کۆمەڵێک بازرگانی بچوک هەن کە ناتوانن داخڵی سیستمی ئەلیکترۆنی ببن و بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر دۆلار لە بازاڕەکانی دراودا.













گەلەری