سەردێڕ:

دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن پەرلەمانی تورکیا چى دەکات؟

ناو هۆڵى کۆبوونەوەکانى پەرلەمانى تورکیا
PM:03:19:15/05/2023

1796 جار خوێندراوەتەوە

رۆژێک بەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکانى تورکیا تێپەڕى و دەنگدەرى تورکى و پارتەکان چاوەڕێى ئەنجامە فەرمییەکانى دەستەى باڵاى هەڵبژاردنەکانى وڵاتەکەیانن، لە ئەگەرى بڕیاردان لەچونە خولى دووەم و راگەیاندنى سێزدەهەمین سەرۆکى تورکیا، دواى سێ رۆژ لە راگەیاندنى ئەنجامى کۆتایى هەڵبژاردنەکان، لە یەکەم کۆبوونەوەدا تاکو هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، بەتەمەنترین پەرلەمانتار بە ئەرکی سەرۆکایەتی کاتی پەرلەمان هەڵدەستێت و دووەم بە تەمەنترین پەرلەمانتاریش، ئەرکی بریکاری سەرۆکی پێدەسپێردرێت.


دوای یەکەم کۆبوونەوە، لەماوەى نێوان ١٠ رۆژدا، سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.

سێ رۆژ دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی خولی ٢٨ەمینی پەرلەمانی تورکیا کاتژمێر ١٤:٠٠ بەکاتى ئەنقەرە، پەرلەمانی تورکیا بەبێ بانگهێشتکردنی ئەندامان کۆدەبێتەوە.

بەپێی ماددەی سێیەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی تورکیا کە بەناوی "یەکەم کۆبوونەوە، سوێند خواردن و دەستبەکاربوونە" لەرۆژی یەکەمی کۆبوونەوەکاندا، سەرەتا پەرلەمانتاران سوێند دەخۆن.

بەدەنگی بەرز لەسەر سەکۆ نووسراوى دەستوور دەخوێننەوە، سوێندخواردنیشیان بەپێی بازنەی هەڵبژاردن و ئەلف بێی ناو و پاشناوەکانیان دەبێت.

ئەو پەرلەمانتارانەی لە رێوڕەسمی سوێندخواردندا بەشدارنابن، دەتوانن لە کۆبوونەوەکانی دیکەی هەمان رۆژدا سوێند بخۆن، بەمجۆرە پەرلەمانتاران دوای سوێندخواردن دەستبەکار دەبن.

ئەو پەرلەمانتارانەی تر کە خۆیان دەبوێرن لە سوێند خواردن لەو ماف و ئیمتیازاتانە سوودمەند نابن کە بە شایستەی پەرلەمانتاران زاندراون.

لە یەکەم کۆبوونەوەدا تاکو هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، بەتەمەنترین پەرلەمانتار بە ئەرکی سەرۆکایەتی کاتی پەرلەمان هەڵدەستێت و دووەم بە تەمەنترین پەرلەمانتاریش، ئەرکی بریکاری سەرۆکی پێ دەسپێدرێت.

شەش گەنجترین پەرلەمانتاریش دەبنە ئەندامی نووسەر لە پەرلەمان، بەپێی ماددەی ١٠ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بۆ خولی یاسادانانی سەرۆکایەتیی دووجار سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.

گەڕی یەکەم بۆ ماوەی دوو ساڵ و گەڕی دووەمیش بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت، ناوی بەربژێران بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان پێنج رۆژ دوای کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمان پێشکەش بە دیوانی سەرۆکایەتی دەکرێت.

دوای یەکەم کۆبوونەوە، لەماوەی ١٠ رۆژدا، سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت، هاوکات دەنگدان بە سەرۆکی پەرلەمان بەشێوەیەکی نهێنی دەبێت.

بوون بە سەرۆکی پەرلەمان لەدەنگدانی یەکەم و دووەمدا، پێویستی بە دوو لەسەر سێی دەنگی تەواوی ئەندامان و لە ئەگەری دەنگدانی سێیەمیشدا، پێویستی بە دەنگی زۆرینەی رەهای تەواوی ئەندامانی پەرلەمان هەیە.













گەلەری