سەردێڕ:

ناوەرۆکی کۆبوونەوەی شاندی عێراق و ئوردون راگەیەنرا

PM:07:13:20/03/2023

2092 جار خوێندراوەتەوە

شاندێکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی ئوردون کۆبوونەوە و ژمارەیەک دۆسیەیی تایبەتیان بە زیادکردنی هاوردەی کارەبا تاوتوێکرد.


نوسینگەی موحسین مەندەلاوی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، شاندێکی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ئوردون لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی ئەردەن کۆبوونەوە و باسیان لە بەرزکردنەوەی تواناکانی کارەبایان لە عێراق کرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە زیادکردنی هەناردەکردنی کارەبا بۆ عێراق و دروستکرکردنی وێستگەی کارەبایی و ئاسانکاری لە وەبەرهێناندا بکرێت بەپێی رێکەوتنی سێ قۆڵی نێوان عێراق و ئوردون و میسر و دروستکردنی بازاڕی ئازاد لە نێوان ئوردون و عێراقدا.

هەربەگوێرەی راگەیەنراوەکە، پەرلەمانی عێراق پشتیوانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا بۆ یەکگرتنی ئابووری و کارکردن پێکەوە دەکات.

لایخۆشیەوە، سەمیر ریفاعی سەرۆکی پەرلەمانی ئوردون ئاماژەی دا بە قووڵایی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و جەختی لەوە کردەوە کە بوونی عێراق ئەرێنی و کاریگەر بووە لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهانی.



ک – ک













گەلەری