سەردێڕ:

هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا ئاشکراکرا

PM:01:18:25/08/2021

14708 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخى زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ دابەزینی بەخۆیەوەبینی، بەشێوەیەک یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٧٩٣ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەى پێوە کرا، ئەمە لەکاتێکدا لە دوێنێ سێشەممە نرخى یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨٠١ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە. هۆکارەکشی دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بۆرسە جیهانییەکاندا.


دوای ئەوەی بەهای دۆلار کەمێک لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، خواست لەسەر کڕینی زێڕ لە جیهاندا دابەزی و بەو هۆیەشەوە نرخەکەی دابەزی.

دۆلار بە رێژەی ٠.١٪ بەهاکەی بەرزبووەوە، بەمەش بەڕێژەی ٠.٥٪ بەهای زێڕ لە جیهاندا دابەزی و یەک ئۆنسە زێڕ بە یەک هەزار و ٧٩٣ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەبەرامبەردا زێڕی ئەمریکیش بەڕێژەی ٠.٧٪ بەهاکەی لەدەستدا و یەک ئۆنسە بە هەزار و ٧٩٥ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

لە ئێستادا وەربەرهێنەران چاوەڕێی وتاری سەرۆکی ئەنجومەنی یەدەکی فیدڕاڵی ئەمریکی دەکەن کە بڕیارە لە ٢٧ی ئابدا لە کۆربەندی ئابوری ساڵانە پێشکەشی بکات لەبارەی خشتەی کاتی بۆ کشانەوەی پاڵشتی دارایی.

ئەمە لەکاتێکدایە، زیو بە رێژەی ٠.٧٪ نرخەکەی دابەزی و بەمەش یەک ئۆنسە زیو بە ٢٣ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و مادەی پلاتینیش بەڕێژەی ١.٢٪ نرخەکەی دابەزی و یەک ئۆنسەی بە ٩٩٩دۆلار و ٦١ سەنت و پلادیۆمیش بە رێژەی ١.٧٪ نرخەکەی دابەزی و بە دوو هەزار و ٤٣١ دۆلار و ٨١ سەنت مامەڵەیان پێوەکرا.

کـ، ئـ













گەلەری