ئارتێتا: لەدەستدانی خاڵ لە فەرهەنگی مندا نییە

PM:05:37:21/02/2026

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا دوپاتیکردەوە لەدەستدانی خاڵ لە فەرهەنگی ئەودا نییە و یارییەکەیان ئاسان نابێت.

میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ پێش رووبەرووبوونەوەی تۆتنهام لە دێربی باکوری لەندەن رایگەیاند، بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەم یارییە دەکەن و دەیانەوێت ئەو هەستە ناخۆشەی لە یاریی پێشووەوە بۆیان دروست بووە، بە شێوەیەکی ئەرێنی لە یارییەکەدا بەکاریبهێنن.

لەدەستدانی خاڵ لە کاتی فشاردا لە فەرهەنگی ئەودا نییە، ئەوەی ڕوویدا تەنها بەشێکە لە تۆپی پێ و دەبێت قبوڵی بکەن و بەرەو پێش بچن، دەیانەوێت باشتر دەربکەون.

باسی لەوەشکرد، هەموو لایەنەکانی ئیگۆر تودۆری راهێنەری نوێی تۆتنهامیانتاقیکردووەتەوە و ئامادەن بۆ هەر گۆڕانکارییەک، یارییەکەش ئاسان نابێت، بەڵام ئامادەکارییان کردووە.

وتیشی: نوێکردنەوەی گرێبەستی ساکا هەواڵێکی نایابە، ئەو کوڕی یانەکەیە و زۆر دڵخۆشین کە یاریزانەکانمان دەیانەوێت لێرە بمێننەوە بۆ ئەوەی پێکەوە نازناوەکان ببەینەوە، ئەگەری یارییکردنی هاڤێرتز و ئۆدیگاردیش هەیە.