دێمبلی بەهۆی کێشەی لەگەڵ ئینریکی مانەوەی لە پاریس مسۆگەر نییە

PM:01:20:21/02/2026

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دێمبلی بەهۆی کێشەی لەگەڵ ئینریکی مانەوەی لە پاریس مسۆگەر نییە و چێڵسیش هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

عوسمان دێمبلی ئەستیرەی فەرەنسی بە بارودۆخێکی خراپدا تیدەپەڕێت لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەهۆی بوونی کێشە لەگەڵ لویس ئینریکی راهێنەری یانەکەی لە ماوەی رابردوودا.

پێگەی تیم تۆکی بەڕیتانی دوپاتیکردەوە کە مانەوەی عوسمان دێمبلی لە یانەی پاریس سان جێرمان مسۆگەر نییە و ئەو یاریزانە کراوەیە بۆ پەیوەندیکردن بە یانەیەکی دەرەوەی خولی فەرەنسا.

پێگەکە ئاماژەی بەوەداوە، کەسە نزیکەکانی دێمبلی ئەو یاریزانەیان پێشکەشی یانەی چێڵسی کردووە تا بیگوازنەوە و یانە لەندەنیەکەش خوێندنەوەی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەستپێکردووە.

نوسیویەتی، لە ئێستادا بەرپرسانی چێڵسی سەرقاڵی ئامادەکردنی ئۆفەرێکن بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ تا لە هاوینی ئەمساڵدا پێشکەشی پاریس سان جێرمانی بکەن بەرامبەر فرۆشتنی ئەستێرە فەرەنسیەکە پێیان.

لە بەرامبەردا بەرپرسانی یانە فەرەنسیەکەش ئامانجیان نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانەیە بەڵام دێمبلی داوای مووچەی ساڵانەی 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات و یانە فەرەنسیەکەش ئامادەنین زیاتر لە 30 ملیۆن یۆرۆی وەک مووچە پێبدەن.

خ . ک