AM:11:30:21/02/2026
1652 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆدری بیر لە
جێهێشتنی مان سیتی دەکاتەوە ئەگەر گواردیۆلا بڕوات و ئەگەری زۆریشە بچێتە
بەرشەلۆنە.
لە ماوەی
رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی هەوڵی
گواستنەوەی رۆدری ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی دەدات لە مێرکاتۆی هاوینەی
ئەمساڵدا.
بەڵام ئە ویاریزانە
هیچ بەڵێنێکی بە یانەی شاهانە نەداوە چونکە تا ئەم ساتە بیری لە جێهێشتنی یانەکەی
ئێستای کە مانچستەر سیتیە نەکردووەتەوە و هەست بە دڵخۆشی دەکات تیایدا.
لە نوێترین
پێشهاتدا، مێندێتای یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە لێدوانێکیدا بۆ
رۆژنامەی مارکا دوپاتیکردەوە، ئەگەر رۆدری مانچستەر سیتی جێبهێڵێت ئەوا پەیوەندی
بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا کە
ئەو یاریزانە پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ بەرپرسانی بەرشەلۆنە هەیە بەهۆی ئەوەی کە
پیپ گواردیۆلاش پێشتر راهێنەری ئەو یانەیە بووە و ئەوەش بووەتە هۆکاری دروستبوونی
ئەو پەیوەندیە.
دوپاتیشیکردەوە کە
رۆدری لە یەک کاتدا بڕیاری رۆیشتن لە یانە ئینگلیزیەکە دەکات ئەویش ئەو کاتەیە کە
پیپ گواردیۆلا راهێنەرایەتی ئەو یانەیە جێبهێڵێت کە ئەو کاتەش ئەگەری هەیە کۆتایی
ئەم وەرزە بێت.
ئەو یاریزانە تا
ئێستا 286 یاریی بە درێسی مانچستەر سیتیەوە ئەنجامداوە و 11 نازناوی لەگەڵدا
بەدەستهێناوە کە نازناوێکیان چامپیۆنز لیگە، جگە لەوەش خەڵاتێکی باڵۆن دۆری
بردووەتەوە.
خ . ک