ئینریکی: بە باشی ئامادەکاریی دەکەین بۆ یارییەکەی میتز

PM:11:35:20/02/2026

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی نەیشاردەوە بە باشی ئامادەکاریی دەکەن و دەیانەوێت فشار بخەنە سەر رکابەرەکانیان.

لویس ئینریکی، ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان، لە پێش یارییەکەی بەرامبەر میتز ئاماژەی بەوەکرد،تیپەکەی زۆر پێویستی بەم سێ خاڵەیە بۆ ئەوەی لە کێبڕکێی پێشەنگی خولی فەڕەنسیدا بمێننەوە، بەتایبەت کە یانەی لانس لە ئاستێکی بەرزدایە و کێبڕکێیەکی توند دەکەن و پێشەنگییان گرتووە.

وتیشی: هیچ یارییەکم لەبیر نییە بەرامبەر تیپەکانی کۆتایی ڕیزبەندی بەبێ کێشە کۆتایی هاتبێت، دەبێت بە باشی ئامادەکاری بکەن و گوشار بخەنە سەر ڕکابەرەکانیان.

ئینریکی ئاماژەی بەوە کرد کە، پێکانەکەی دێمبێلێ لە ماسولکەی قاچیدا کۆسپێکی گەورەیە بۆ تیپەکە، بەڵام سەرکێشی بە هیچ یاریزانێکەوە ناکەن و دەیانەوێت بە باشترین شێوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن تا بە تەواوی چاک دەبێتەوە.

سەبارەت بە کێبڕکێی گۆڵپارێزەکان دەڵێت: کێبڕکێ لە نێوان گۆڵپارێزەکاندا هەیە و ئەگەری هەیە لۆکاس شاڤالیێر بگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی، سەرجەم گۆڵپارێزەکانی شایەنی ئەو پێگەیەن.