PM:10:12:20/02/2026
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئاربیلوا رایگەیاند
بە باشترین شێوە ئامادەکاری بۆ یاریی ئۆساسۆنا دەکەن و دەیانەوێت لە گەشەکردن
بەردەوامبن.
بەر لە یارییەکەیان
بەرامبەر ئۆساسۆنا، ئەلڤارۆ ئاربیلوای راهێنەری ریاڵ مەدرید وتی: ئۆساسۆنا دوو مانگە لە یاریگای خۆیان نەدۆڕاون، هەموومان دەزانن رووبەرووبوونەوەیان چەندە قورسە بۆ ڕیاڵ مەدرید.
من تەنها جارێک لەوێ سەرکەوتنم بەدەستهێناوە، ئێمە
بە تەواوی ئاگادارین کە یاریی داهاتوو چەندە سەخت دەبێت، بەڵام ئێمە بە باشترین شێوە ئامادەکاری دەکەین، چونکە سێ خاڵەکە زۆر گرنگە.
باسی لەوەشکرد،
ڤینیسیۆس هەستی بە دڵتەنگی دەکرد، وەک هەموو کەسێک و
لەڕادەبەدەر توڕەبوو، کردەوەیەکی ڕەگەزپەرستانەیە کە نایانەوێت
بیبینن ودووبارە بێتەوە،
چونکە جێگەی تۆپی پێدا نییە.
وتیشی: ئەژنۆی مباپێ زۆر باشترە، بەڵام لەسەدا سەدچاک نەبووەتەوە، هەست
بە باشتربوونی زۆر دەکات، ئارنۆڵدیش لە دۆخێکی نایابدایە،
بێلینگهامیش یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان و سەرکردەیە.
دەشڵێت: لە چەند هەفتەی ڕابردوودا پێشکەوتنی بەرچاومان بەدەستهێناوە، دەمەوێت بەردەوامبین لەم
گەشەکردنە بە شێوەی بە کۆمەڵ و تاکە کەسی، ئەو ئەنجامانەش هەوڵی هەمووانە.