ئەنچیلۆتی دڵنیایی بە هاندەرانی بەڕازیل دا

PM:08:51:20/02/2026

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی دڵنیایی بە هاندەرانی بەڕازیل دا و تا مۆندیالی 2030 لەگەڵیان بەردەوامدەبێت.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەی مۆڤیستار رایگەیاند، رەنگە گرێبەستەکەم لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل تاکو چوار ساڵی دیکە نوێبکەمەوە.

ئەنچیلۆتی هاندەرانی سامبای لە کاروانەکەی دڵنیاکردەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، راهێنەرایەتییکردنی ئەو هەڵبژاردە بۆ ئەو کارێکی نوێیە و سەرسامە پێی.

بەم لێدوانەی راهێنەرە ئیتاڵییەکە جەختیکردەوە کە، نەک تەنها بۆ مۆندیالی داهاتوو، بەڵکو بۆ مۆندیالی 2030 لەگەڵ سەماکەرانی سامبا بەردەوامدەبێت و پرۆژەکەی درێژخایەنە.

کارلۆی تەمەن 66 ساڵ لە هاوینی ساڵی رابردوو دوای جێهێشتنی ئەرکی راهێنەرایەتییکردنی ریاڵ مەدرید بووە راهێنەری بەڕازیل، لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیەش سەرپەرشتی هەشت یاریی کردوووە و خاوەنی چوار بردنەوە و دوو شکست و دوو یەکسانبوونە.