ریاڵ مەدرید ئەستێرەیەکی بایرن میونشنی دەوێت

PM:03:47:07/01/2026

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید چاودێری لێنارت کارل دەکات و دەیەوێت کروس بەکاربهێنێت لە گواستنەوەیدا.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، تۆنی کروسی ئەستێرەی پێشووی ریاڵ مەدرید ئامۆژگاری بەرپرسانی یانەی شاهانەی کردووە بۆ گواستنەوەی یەکێک لە ئەستێرە لاوەکانی یانەی بایرن میونشن کە لێنارت کارلە.

ئەو رۆژنامەیە ئاشکرایکردووە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە دوو نوێنەری ناردووەتە میونشن تا لە نزیکەوە چاودێری ئەو یاریزانە بکەن و بزانن لەگەڵ شێوازی یارییکردنی یانەکەیان دەگونجێت یان نا.

دوپاتیکردووەتەوە کە یانە ئیسپانیەکە سەرسامی خۆیان بە ئاستی یاریزانە لاوەکەی بایرن میونشن دەربڕیوە بەهۆی ئەوەی کە یەکێکە لە باشترین یاریزانانی هێڵی ناوەڕاستی ئەو یانەیە بەڵام پەلە ناکەن لە گواستنەوەی لە کاتێکدا گرێبەستی ئەو یاریزانە لە هاوینی 2028 لەگەڵ بایرن میونشن کۆتاییدێت.

ئاماژەی بەوەشداوە کە پلانی یانەی شاهانە بە شێوەیەکە لە هاوینی 2027 بە نرخێکی کەم ئەو یاریزانە بگوازنەوە بەهۆی ئەوەی نرخی ئێستای زۆرە کە 60 ملیۆن یۆرۆیە، تا ئەو کاتەش ئەزمونی زیاتری یارییکردنی دەبێت.

ئاس دوپاتیکردووەتەوە کە لێنارت کارل دڵخۆش دەبێت بە چوون بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، لە ماوەی رابردووشدا بە ئاشکرا وتویەتی خەونی ئەوەیە درێسی یانەی شاهانە بپۆشێت.

خ . ک