مێسی: لە یەک شت پەشیمانم

AM:11:31:07/01/2026

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مێسی دوپاتیکردەوە پەشیمان بووە کە وتویەتی چیتر یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ناکات.

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا بڵاویکردەوە، لە کاروانە وەرزشیەکەیدا هەندێک یاریی هەبووە زۆر خراپ بووە و ئاستی کارەساتبار بووە ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی لۆمەی خۆی بکات.

مێسی وتی، هەرگیز واز لە خەونەکانتان مەهێنن و خۆتان بەدەستەوە مەدەن، بەردەوام بن لە هەوڵدان و گرنگ نییە چی رودەدات، من پەشیمانم لەوەی لە ساتە وەختێکدا وتم چیتر یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ناکەمەوە کە هۆکارەکەی شکستمان بوو لە یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکا بەڵام دواتر گەڕامەوە و هەموو شتێکم لەگەڵ هەڵبژاردەکەم بردەوە.

وتیشی، خۆم چۆنم هەمیشە بەو شێوەیە هەڵسوکەوتم کردووە و هەرگیز بە شێوەیەکی ساختە هەڵسوکەوتم نەکردووە، راستگۆیانە دەژیم و هیچ ڕوویەکی ترم نییە.

دوپاتیکردەوە کە دوای شکستەکەیان بەرامبەر سعودیە لە مۆندیال رۆژێک پشوویان پێدرا بەڵام لەگەڵ دی پاول پشوویان وەرنەگرت، بیریان لەو شکستە دەکردەوە و بەدوای رێگا چارەیەکدا دەگەڕان، دواتر کاتێک لە مەکسیکیان بردەوە زانیان وەچەرخانیکی نوێ دەبێت بۆیان.

دەشڵێت، بە هیچ شێوەیەک پێشتر پلانم دانەنابوو کە بەو شێوەیە بەرامبەر لویس ڤان گاڵ ئاهەنگ بگێڕم بەڵکو تەنها لەو کاتەدا ئەو جۆرە بیرۆکەیەم بۆ دروستبوو، ئەوەی لەناو یاریگادا روودەدات پێویستە هەر لەوێدا بمێنێتەوە.

خ . ک