راهێنەری نوێی چێڵسی داوای گواستنەوەی ئارنۆڵدی کردووە

AM:10:55:07/01/2026

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راهێنەری نوێی چێڵسی داوای گواستنەوەی ئارنۆڵدی کردووە و ریاڵ مەدریدیش داوای 40 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، لیام رۆسینیۆری راهێنەری نوێی چێڵسی لە کاتی گفتوگۆی ئیمزاکردنی گرێبەستەکەیدا چەند داواکاریەکی لە بەرپرسانی یانەکەی هەبووە.

پێگەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە، ئەو راهێنەرە داوای گواستنەوەی چەند یاریزانێکی کردووە لە مێرکاتۆی زستانەی ئێستادا لەپێناو بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەی.

ئاشکرایکردووە، یەکێک لەو یاریزانانەی کە داوای ئیمزاکردنی گرێبەستی کردووە لەگەڵیدا ئەلیکساندەر ئارنۆڵدی بەرگریکاری ئینگلیزی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، کارگێڕی یانە لەندەنیەکە ئۆفەرێکیان ئامادەکردووە تا پێشکەشی ریاڵ مەدریدی بکەن لەپێناو گواستنەوەی ئارنۆڵد کە بە شێوازی خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە بێت.

ئەو پێگەیە دڵنیاییداوە کە ئەو ئۆفەرە لەلایەن یانەی شاهانەوە رەتدەکرێتەوە و تەنها ئامادەن بە شێوازی هەمیشەیی دەستبەرداری ببن بەرامبەر بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ کە ئەوەش نرخەکەیەتی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا.

خ . ک