خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس شکستی بە ساسولۆ هێنا

AM:01:04:07/01/2026

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە ساسولۆ هێنا و چووە چوارەمی ریزبەندی
لە یارییەکانی هەفتەی 19ی خولی ئیتاڵیا، ساسولۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری یۆڤانتۆسی  کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی یۆڤی باشتر بینران، لە خولەکی 16ەش بە گۆڵێک پێشکەوتن کاتێک موهاریمۆڤیچ بە هەڵە لە خۆیانی تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، دووبارە کوڕانی سپالێتی باشتر بینران، توانیشیان دوو گۆڵی لەسەریەک لە خولەکەکانی 62 و 63 تۆماربکەن لەلایەن یاریزانان میرێتی و جۆناسان دەیڤدەوە.
سەرەنجامیش یارییەکە بەو ئەنجامە مایەوە و یۆڤانتۆس بە سێ گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەدەستهێنا و خاڵەکانی بۆ 36 خاڵ بەرزکردەوە و چووە پلەی چوارەمی ریزبەندی.