میامی گرێبەستی دی پاول دەکات بە هەمیشەیی

AM:09:00:12/12/2025

60 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینتەر میامی گرێبەستی دی پاول دەکات بە هەمیشەیی و 15 ملیۆن یۆرۆ دەدات بە ئەتلەتیکۆ.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەنووس فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی ئینتەر میامی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید رێکەوتنی کۆتایی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی گرێبەستی رۆدریگۆ دی پاولی ناوەڕاستکاری یانەکە لە خواستنەوەی بکەن بە هەمیشەی.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە یانەکەوە کرد، تا ئێستاش 26 یاری لەگەڵ ئەنجامداون و خاوەنی دوو گۆڵ و حەوت ئەسیستە، لە چەند رۆژی رابردووش هاوکاری یانەکەی کرد بۆ بوون بە پاڵەوانی خولی ئەمریکا.

رۆمانۆ باسی لەوەشکردووە، گرێبەستی دی پاول بەبڕی 15 ملیۆن یۆرۆ دەکرێت بە هەمیشەیی و یانە ئەمریکییەکە بڕگەی بەهەمیشەیی کردنی چالاک کردووە و لە ئێستادا تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە.

رۆدریگۆی 31 ساڵان پێشتر لە یانەکانی، رایسینگی وڵاتەکەی و ڤالانسیا و ئەتلەتیکۆی ئیسپانی و ئۆدەنیزی ئیتاڵی یاریکردووە، لە مانگی حەوتی ئەمساڵ رووی لە ئینتەر میامی ئەمریکی کرد و بۆ یەکەمجاریش لەگەڵ یانەکان بووە خاوەنی نازناوێک ئەویش خولی ئەمریکی بوو.