یۆرۆپا لیگ.. رۆما و ئەستۆن ڤێلا و ریال بیتیس بردیانەوە

AM:02:06:12/12/2025

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یۆرۆپا لیگ رۆما بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە سێڵتیکی بردەوە و ئەستۆن ڤێلا و ریال بیتیس شکستیان بە بازل و دینامۆ زەگرب هێنا.

لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆپا لیگ، یانەی رۆمای ئیتاڵی بووە میوانی سێڵتیکی سکۆتلەندی.

تایمی یەکەم، رۆما هەموو شتێکی یەکلاکردوە و لە خولەکەکانی شەشەم و 35 و 45 سێ گۆڵی تۆمارکرد، گۆڵەکان یەکێکیان بە هەڵەی یاریزانی بەرامبەر و دوو گۆڵەکەی دیکە ئیڤان فێرگسۆن تۆمارییکرد.

لە خولەکی زیادکراوی ئەو تایمەدا سێڵتیک هەلی کەمکردنەوەی ئەنجامەکەی لە رێگای لێدانی سزاوە بۆ رەخسا، بەڵام ئارنی ئینگلێس لەدەستیدا، ئەو تایمەش لە سودی گورگەکان کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، سێڵتیک بە هێرشبردن دەستیپێکرد و لە خولەکی 65 گۆڵی کەمکردنەوەی ئەنجامەکەیان تۆمارکرد، بەلام ڤار رەتیکردەوە، بە هەمان شێوە ڤار گۆڵێکی رۆماشی لە خولەکی 76 رەتکردەوە و یارییەکە گۆرانکاری دیکەی بەخۆیەوە نەبینی.

سەرەنجام رۆما یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بردەوە و بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ پلەی 10یەمی گرتووە.

لە یارییەکانی دیکەی هەمان قۆناغیش ئەستۆن ڤێلا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە بازل هێنا و ریال بیتیس بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە دینامۆ زەگرەبی بردەوە.